بازدان بۆ ناوەڕۆک
garmianana
دۆخی خزمەتگوزاریی تەندروستی لە گوندەکان گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت لەبارەی زانینی ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە گوندەکانی گەرمیان و کێشەکانی، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان لەگەڵ لێپرسراوی بنکە تەندروستییەکانی گەرمیان کۆبوویەوە. کۆبوونەوەکە کە ئەمڕۆ یەکشەمە لە هۆڵی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان بەڕێوەچوو، تیایدا هەڵسەنگاندنێکی گشتیی کرا بۆ ئاستی خزمەتگوزاریی تەندروستی لە گوندەکاندا. د. محەمەد ئازاد، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، جەختیکردوە لە گرنگیی بەهێزبوونی خزمەتگوزاریی تەندروستی لە گوندەکان، چونکە گوندەکان ڕۆڵێکی گەورەیان هەیە لە ژیانی ناوچەکەمان و شادەماری کشتوکاڵ و ئابووریی ناوچەکەن، ئەمە سەرباری ئەوەی بەشێکی بەرچاوی هاوڵاتیان نیشتەجێی گوندەکانن و حکومەت پابەندە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پێویست بۆیان. لایخۆیانەوە لێپرسراوی بنکە تەندروستییەکانی گەرمیان، ئاماژەیان بە دۆخی خزمەتگوزارییەکان بنکەکانیان کرد، هاوکات گرنگترین گرفت و کەموکورتییەکانیان خستەڕوو. لایخۆشییەوە بەڕێوبەری گشتی، بەڵێنی بەدواداچوونی بۆ پێداویستی و کەموکورتییەکان دا، ئاماژەی بەوەدا کە بەپێی توانایان کار بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکان و نەهێشتنی کەموکورتییەکان دەکەن.
بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان
ئاب 2, 2026