بازدان بۆ ناوەڕۆک
garmianana
بەشی قەستەرە لەگەرمیان دەکرێتەوە بڕیارە بەشی قەستەرە و نەشتەرگەریی دڵ لەگەرمیان بکرێتەوە و بەڕێوبەری گشتییش بەدواداچوون بۆ پرۆژەکە دەکات. بڕیارە لە ناو بینای نەخۆشخانەی قەڵا لە کەلار، بەشێکی تایبەت بە قەستەرە و نەشتەرگەریی دڵ بکرێتەوە. بۆ بەدواداچوونی ئەم پرۆژەیەش، ئەمڕۆ د. محەمەد ئازاد، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، سەردانی بەشەکەی کرد. لەو سەردانەدا لە نزیکەوە لەگەڵ ئەندازیار و ستافی بەڕێوەبردنی بەشەکە، گفتوگۆی بەرەوپێشچوونی کارەکانی کرد و داوایکرد هەرچی زووترە پەلە بکرێت لە کردنەوەی بەشەکە بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتری دانیشتوانی سنوورەکەمان بکرێت و چیتر پێویست نەکات بۆ ئەنجامدانی قەستەرە و نەشتەرگەریی دڵ، سەردانی شارەکانی دیکە بکەن.
بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان
ئاب 2, 2026