🔷پرۆژەکە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان- ئیدارەی گەرمیان جێبەجێدەکرێت
🔷شەقامی تەنیشت هوڵی بۆنەکان و بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی گەرمیان قیرتاوکرا
ئەمڕۆ، یەکشەممە، بە ئامادەبوونی سامان ڕەحیم، سەرۆکی شارەوانی کەلار، و ستافی ئەندازیاری شارەوانی، پرۆژەی قیرتاوکردنی شەقامی تەنیشت بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی گەرمیان دەستی پێکرد.
شەقامەکە، بە درێژایی ٦٠٠ مەتر و پانی ٢٠ مەتر، دەبێتە هۆی ئاسانکردنی هاتوچۆ و باشترکردنی پەیوەندی نێوان چەندین گەڕەکی شاری کەلار.
ئەم پرۆژەیە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی گەرمیان جێبەجێ دەکرێت.
ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار
ئیدارەی گەرمیان





