بابەتی بێناونیشان 4234
خولی تاقیگەکان دەستیپێکرد ئەمڕۆ خولی تاقیگەکان بۆ دەرچووانی بەشە زانستییەکانی بایۆلۆجی و کیمیایی و شیکاری نەخۆشییەکان بەڕێوەچوو. خولەکە لەلایەن بەشی تاقیگەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیانەوە سەرپەرشتیدەکرێت و یەکەم خولی تایبەت دەبێت بە دەرچووانی ئەو بەشە زانستییانە. لەمەراسیمی کردنەوەی خولەکەدا، د. محەمەد ئازاد، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، دەستخۆشیی لە کردنەوەی خولەکە کردەوە و جەختیکردەوە لەوەی کە برەودان بە توانای زانستی و پێگەیاندنی کادیری پیشەیی لە بوارە پزیشکیی و تەندروستییەکان، لەو بابەتانەن کە گرنگی تایبەتی پێدەدەن. هاوکات د. مەحمود خەلیل، لێپرسراوی بەشی تاقیگەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، جگە لە ڕوونکردنەوەی هێڵە گشتییەکانی خولەکە، جەختیکردەوە کە خولەکانیان بەردەوامی دەبێت و بۆ داهاتووش خول بۆ بەشەکانی دیکەش دەکەنەوە.




بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان