بابەتی بێناونیشان 4242

ئەمڕۆ (٣ی ئابی ٢٠٢٦) لە شاری سلێمانی بەسەرپەرشتی بەڕێز سەمیر هەورامی لێپرسراوی بۆردی حكومەت و بەئامادەبوونی بەڕێزان جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و عومەر عەلی، لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و نوێنەری جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە گەرمیان، كۆبونەوەیەکی تایبەت ئەنجامدرا، بەمەبەستی هەماهەنگی و بڕیاردان لە گۆڕانكارییە ئیداریەكانی سنورەكە لەپێناو باشتر بەڕێوەچوونی کاروباری حکومەت و خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنورەكە.

ئیدارەی گەرمیان