کاتژمێر 01:30 ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە دوو سەردانی جیاوازدا بەڕێز مامۆستا محەممەد ئەحمەد ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان بە هاوڕێیەتی هەریەک لە بەڕێزان مامۆستا عوسمان عەلی، بەڕێوەبەری سەرپەرشتیاریی پەروەردەیی و سامان عومەر، بەڕێوەبەری بەشی ناحکومی، سەردانی هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانییەکانی گەرمیان و هاتوچۆی گەرمیانی کرد.
ئامانج لەو سەردانانە بۆ پیرۆزباییکردن بوو لە هەریەک لە بەڕێزان ئەندازیار ئەرسەلان ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان و عەمید شۆڕش عەلی، بەڕێوەبەری هاتوچۆی گەرمیان بەبۆنەی دەستبەکاربوونیان وەک بەڕێوەبەری نوێی ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە.
هەر لە سەردانەکاندا وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوونیان، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە، تاوتوێی چۆنیەتی هاوکاریی و هەماهەنگی کارکردنی لەگەڵ هەریەک لە بەڕێوەبەری نوێی ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە کرد و پێکەوە جەختیان لەوە کردەوە کە هەر کارێک پێویست بێت بۆ خزمەتی هاوڵاتییان و دانیشتووانی سنورەکە ئەنجامی دەدەن.
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان
بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان





