بابەتی بێناونیشان 4282
نۆرینگەی ئێواران لە مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان دەکرێتەوە مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان لە قەزای کەلار، ئاگاداری هاوڵاتیانی بەڕێز دەکاتەوە کە ڕۆژی سێشەممە (١١/ ٨/ ٢٠٢٦)، نۆرینگەی پزیشکییە میللی و ڕاوێژکارییەکان دەکرێتەوە. نۆرینگەکە هەموو ڕۆژانی هەفتە (جگە لە هەینی و شەممە)، لەکاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ هەتا ٦ی ئێوارە کراوە دەبێت لەنێو مەڵبەندەکەدا.
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستى گەرمیان