بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی ئاب، بەڕێز مامۆستا محەممەد ئەحمەد ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان پێشوازیکرد لە بەڕێز ژیلوان عادل شکور، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان.
ئامانج لە سەردانەکە بۆ پەرەپێدانی هەمانگییەکان بوو لە نێوان هەردوو بەڕێوەبەرایەتییەکەدا بە تایبەت رەچاوکردنی دۆخی تایبەتی ئەو خوێندکارانەی کە خاوەن پێداویستی تایبەتن و لە ناوەندەکانی خوێندنی سنورەکەدا دەخوێنن.
جێی باسە لە سنوری بەڕێوەبەێوەبەرایەتیی گشتی پەروەردەی گەرمیان جگە لەوەی کە ژمارەیەک لە خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ناوەندە جیاوازەکانی خوێندندا دەخوێنن، ناوەندی پەروەردەی خوێندنی پێشوەختەش هەیە کە تایبەتە بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان
بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان



