ئەمڕۆ 11ی ئابی 2026، بەڕێوەبەرایەتی وەرزشى گەرمیان بە سەرپەرشتی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و به چاودێری بە رێوە بە رایە تی وەرزشی گە رمیان خولێکی ڕاهێنانی تۆپی پێی بۆ ئاستی (C) لە شاری کەلار تایبەت بە ڕاهێنەرانی شاری کەلار و دەوروبەری کردەوە.
لە خولەکەدا 38 ڕاهێنەر بەشدارن کە دووانیان ئافرەتن. ئەم خولە کە لە بەرواری 11 تا 16ی ئابی 2026 بەردەوام دەبێت، ئامانج لێی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و کرداریی ڕاهێنەرانی ناوچەکەیە لە ڕووی تاکتیک، تەکنیك و شێوازە نوێیەکانی ڕاهێنەرایەتی.
بەدەستهێنانی ئەم بڕوانامەیە هەنگاوێکی بنەڕەتی و گرنگە بۆ ڕاهێنەران تا بتوانن بە شێوازێکی زانستیانە کار لەسەر پێشخستنی توانا جەستەیی و فکرییەکانی یاریزانان بکەن، ئەمەش دەرفەتێکی باش دەبێت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ڕۆڵێکی کاریگەرتر لە بەرەوپێشبردنی تیمی یانەکان و ئەکادیمیایە وەرزشییەکانی دەڤەرەکەدا بگێڕن.
بەریوەبەرایەتی وەرزشی گەرمیان





