بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێز مامۆستا محەممەد ئەحمەد ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان بە هاوڕێیەتی بەڕێز مامۆستا ئەیاد ئەحمەد ڕەشید، یاریدەدەری یەکەمی بەڕێوەبەری سەرپەرشتیاری پەروەردەیی کەلار سەردانی بەشێک لە هۆڵی ئەزموونە گشتییەکانی لە قەزای ڕزگاری کرد.
لە سەردانەکەیدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر و مامۆستایانی چاودێری هۆڵەکانی ئەزموونە گشتییەکانی ڕاسپارد ئەوپەڕی هەوڵ و توانای خۆیان بدەن بۆ ئەوەی کەشێکی لەبار بۆ خوێندکاران بڕەخسێنن تا بە ئاسوودەیی تاقیکردنەوەکانیان ئەنجام بدەن و ئەنجامێکی باش بەدەست بێهێنن.
دواتریش سەردانی بەشێک لەو خوێندنگایانەی کرد کە کەموکورتی لە پێکهاتەی بیناکانیاندا هەیە بۆئەوەی کێشەکانیان دەستنیشان بکرێت تا لە نزیکترین کاتدا چارەسەر بکرێن.
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان
بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان





