بابەتی بێناونیشان 4404
نەخۆشخانەیەکی نوێ و خزمەتێکی بەرچاو لەماوەی ئەمساڵدا نەخۆشخانەی گشتی شەهید د. قاسم لە رزگاریی، هەزاران خزمەتگوزاریی پێشکەش بە هاوڵاتیانی ناوچەکە کردووە. نەخۆشخانەکە سەرباری ئەوەی کە تازە لە مەڵبەندەوە بووە بە نەخۆشخانە و هێشتا بە تەواوی ستاف و پزیشک و پێداویستی بۆ تەواونەکراوە، بەڵام بەردەوامە لە خزمەتەکانی و لە ٧ مانگی ئەمساڵدا توانیویەتی بە کۆی گشتی (56060) خزمەتگوزاریی پێشکەش بکات. خزمەتگوزارییەکانیش بریتین لە: 🔸 پزیشک: 12765 🔸 بەشی ددان: 1806 🔸 چاودێری دایکانی دووگیان: 544 🔸 نەخۆشییە درێژخایەنەکان: 13263 🔸 کوتان: 2735 🔸 گەشەی منداڵ: 1463 🔸 تاقیگه: 19895 🔸 ئێشکگری ئێواران: 3589
بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان