بابەتی بێناونیشان 4423
تیمەکانی باری لەناکاو چالاک تر دەکرێن . دوابەدوای ئامادەسازی بەڕێوەبەرایەتیمان بۆ پاراستنی ڕێگاوبانەکانی گەرمیان لە ئەگەری ڕودانی لافاو لەسنوری ئیدارەی گەرمیان بۆ وەرزی دابارین بەڕێوەبەرایەتیمان تەواوی تیمەکانی باری لەناکاوی خستە ئامادەباشی تەواوە ،وە تیمەکانمان سەرەڕای ئاستەنگی دارای ونەبونی کارمەندی پێویست و کەمی پێداویستی ئامێر ماوەی چەند ڕۆژێکە بێوچان لەتەواوی ناوچەی گەرمیان هەستاون بە چاککردنەوەی ڕێرەوی ئەو ئاوانەی کە زیان بە ڕێگاو بان و پردەکانی گەرمیان دەگەیەنن ، شایەنی باسە هەر لە ئەم هەڵمەتە ڕێرەوی پردی (ئیبراهیم خان ) لە(ناحیەی سەرقڵا) چاککرایەوە ،وە چاککردن و پاکردنەوەی ئاوبارەکانی ڕێگای سەرەکی (ناحیەی شێخ تەویل) کە لە ئێستادا لە جێبەجێ کردن دایە، هەروەها دانانی بەرنامەی کار بۆ پاکردنەوەی پردی (ڕەند علی خان) کە لە سەر ڕێگای سەرەکی کەلار بۆ سلێمانی دایە .




بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی گەرمیان