بابەتی بێناونیشان 4430

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی ئاب، بە ئامادەبوونی تیمێک لە وەزارەتی پەروەردە و بەڕێزان مامۆستا محەمەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان و مامۆستا ناسیار حسێن، بەڕێوەبەری راهینان و پەرەپێدانی پەروەردەی گەرمیان، خولی راهێنەرانی پەروەردە لە بواری پلاتفۆرمی “قوتابخانەکەم و سیستەمی “ئی-هەڵسەنگاندن” بەڕێوەچوو.

خولەکە لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان مامۆستا زوهێر عەبدوڵا، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی پەروەردە و مامۆستا یەحیا، بەڕێوەبەری راهێنانی پەروەردەیی لە وەزارەتی پەروەردە، بە مامۆستایانی راهێنەر دەوترێتەوە.

دواتریش لە سەرەتای مانگی ئەیلولەوە هەمان خول لەلایەن مامۆستایانی راهێنەری پەروەردەی گەرمیانەوە کە ئەمڕۆ ئەم خولەیان بینیوە بەسەرجەم مامۆستایان بەبێ جیاوازی دوترێتەوە و پێویستیشە سەرجەم مامۆستایان بەشداری تێدا بکەن.

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان





بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان