بابەتی بێناونیشان 4497

بەمەبەستی بەشداریكردن لە سیمینارێكی وەرزشی‌و لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی بازرگانی وڵاتی چینی میللی، (تەڵعەت سەعدوڵا حەسەن) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی گەرمیان وەك نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیمان سەردانی وڵاتی چین دەكات.

سیمینارەكە كە ئەكادیمیای لێپرسراوە بازرگانییە نێودەوڵەتییەكانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی چین‌و كۆمپانیای چینی نێودەوڵەتی بۆ هاریكاری ئابوری‌و تەكنیكی لەبواری وەرزشدا رێكیانخستووە‌و لەژێر ناوی (پێشخستنی ئاڵۆگۆڕی وەرزشی)دایە، ماوەی (22) رۆژ دەخایەنێت‌و تیایدا چەندین وانەی تایبەت سەبارەت بە وەرزشە باو‌و تەقلیدییەكانی چین‌و چەند توێژینەوەیەكی وەرزشی لەلایەن مامۆستایانی زانكۆكانی چینەوە پێشكەش دەكرێت، ئەمە جگە لەوانەی پراكتیكی‌و سەردانی مەیدانی شوێنە وەرزشی‌و كولتورییەكانی ئەو وڵاتە.

ئەم سیمینارە ساڵانە ئەنجام دەدرێت‌و بۆ ئەمساڵیش هەر یەك لە وڵاتەكانی (عیراق، تونس، ئوردون، مۆریتانیا) بانگهێشتكراون‌و سەرجەم بەشداربوانی وڵاتی عیراق، كوردن.





‎بەریوەبەرایەتی وەرزشی گەرمیان