فیستیڤاڵی بەهاری قورئان لە گەرمیان ئەنجامدرا
ئەمڕۆ (٢٨ی ئابی ٢٠٢٦) بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەرپرسانی لایەنە سیاسیەکان و قایمقمامی قەزای کەلار و بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی گەرمیان و ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینی و فێرخوازان، فیستیڤاڵی بەهاری قورئان لە گەرمیان بەڕێوەچوو.
ئەم فیستیڤاڵە دوای ئەوە دێت لەوەرزی هاویندا زیاتر لە حەوت هەزار فێرخواز لە مزگەوتەکاندا خولی فێربوونی قورئان و فەرمودەیان خوێند و ئێستاش لە فیستیڤاڵەکەدا بەئامادەبوونی کەسوکاریان خەڵات بەخشرایە فێرخوازەکان.
لەمیانی بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵەکەدا، م.صباح حمەصالح بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی گەرمیان، ووتارێکی پێشکەشکرد و تیایدا تیشکی خستەسەر خولەکانی قورئان و فەرمودە لەوەرزی هاویندا و ئەوەی خستەڕوو، لە کۆی خولەکانی قورئان لە مزگەوتەکاندا، زیاتر لە ٧ هەزار خوێندکار خولیان بینیوە و ئەمڕۆ لە فیستیڤاڵەکەدا زۆربەیان ئامادەبوون و دیاریان پێدەبەخشرێت، داواش دەکەین ئەم فیستیڤاڵە ساڵانە ئەنجامبدرێت.
دواتر، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، ووتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا باسی لە گرنگی فیستیڤاڵەکە کرد و بەوردی تیشکی خستەسەر رۆڵی قورئانی پیرۆز بۆ چەسپاندنی دادپەروەری و ئاشتی و پێکەوە ژیان.
هاوکات، دەستخۆشی لە ئەوقافی گەرمیان و قایمقامیەتی قەزای کەلار و دەزگاکانی ئاسایش و پۆلیس و هاتوچۆ و حەج و عەمرەی گەرمیان و مامۆستایانی ئاینی و سەرپەرشتیاران و مامۆستایانی خولەکان کرد و بڕیاریشیدا فیستیڤاڵەکە بکرێت بەساڵانە و بە شێوەی باشتر و فراوانتر ئەنجام بدرێت.
دواتر، هەر لەمەراسیمەکەدا، م.عومەر عەلی لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان خەڵاتی رێزلێنانی بەخشە لیژنەی سەرپەرشتیاری خولەکانی قورئان و وێڕای ئەوەی دەستخۆشی لێکردن پشتیوانی خۆی بۆ فیستیڤاڵەکە دووپاتکردەوە.
دوابەدوای ئەوەش چەند چالاکییەکی ئایینی ئەمجامدرا و خەڵات بەخشرایە ئەو فێرخوازانەی خولەکان کە ئامادەی فیستیڤاڵەکە بوون.
ئیدارەی گەرمیان





