ئاگاداریی
ئاگاداری ئەم فەرمانبەرانەی بەڕێوبەرایەتیمان دەکەین کە ناویان پێشکەشکردووە بۆ وەرگرتنی زەوی و لە لیستی هاوپێچدا ئاماژەیان پێدراوە، کە لەلایەن شارەوانی کەلارەوە ئاگادار کراوینەتەوە بەوەی کەموکورتیی لە دۆسییەکانیاندا هەیە.
بۆیە داواکارین لە سبەینێوە هەتا کۆتایی هەفتە، سەردانی بەشی کارگێڕیی/ هۆبەی دۆسییەکان و بەشی یاسایی بکەن لە دیوانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی و لەگەڵ خۆشیاندا کۆپییەکی کارتی نیشتمانی و کارتی زانیارییەکانیان لەسەر ڕووی یەک لاپەڕە بهێنن.
بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان