بابەتی بێناونیشان 4536
دۆخی خزمەتگوزاریی تەندروستی لەخانەقین بەسەر دەکرێتەوە بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان سەردانی قەزای خانەقینی کرد و بەدواداچوونی کرد لەبارەی دۆخی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە قەزاکە. سەردانەکە کە بەیانی ئەمڕۆ ئەنجامییدا، تیایدا د. محەمەد ئازاد، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، بەیاوەریی لێپرسراوی بەشی پشکنین و بەدواداچوون، بەڕێوبەرێتی تەندروستی خانەقینیان بەسەرکردەوە. لەو بەسەرکردنەوەیەدا لە نزیکەوە ئاگاداری دۆخی خزمەتگوزارییەکان بوون و هەروەها گوێبیستی کەموکورتی و پێداویستییەکانیش بوون. دواتر هەریەکە لە مەڵبەندە تەندروستییەکانی بەختیاریی و سیروان بەسەرکرانەوە و لەنزیکەوە ئاگاداری ئەو خزمەتگوزارییانەبوون کە پێشکەشی دەکەن. لایخۆشییەوە بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، دوای گوێبیستبوون لە داواکاری و پێشنیازەکان، بەڵێنی دا کە بەجیدیی کاربکەن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکان و پڕکردنەوەی کەموکورتییەکان، لەوانە: دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و پزیشکی ددانی زیاتر، دابینکردنی ئۆتۆمبیل و سووتەمەنی. جەختی لەوەشکردەوە کە بە یەک چاو لە قەزا و ناحییەکانی سنوورەکە دەڕوانن و بەیەک ئاراستەش هەوڵ بۆ بەرەوپێشەوەبردنی خزمەتگوزارییەکان دەدەن لە ناوچەکەدا.




بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان