ئاگادارییه‌ك له‌باره‌ى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه
به‌شى كارگێڕیی له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان، ئاگادارى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌كاته‌وه كه له ساڵی ٢٠١٢ و دواتریدا خوێندنیان ته‌واو كردووه و پێشخستن “قِدَم”ـیان بۆ كراوه و ئه‌وانه‌شى كه به‌هه‌مانشێوه له ساڵی ٢٠١٢ و دواتر خوێندنیان ته‌واوكردوه، به‌ڵام “قِدَم”ـیان بۆ نه‌كراوه، هه‌تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانى به‌شى كارگێڕيی بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى رێكخستنى مامه‌ڵه‌كانیان په‌یوه‌ست به پله به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران.
تێبینی: ئەوانەی فەرمانی “قِدَم”ـیان هەیە، وێنەیەک لە فەرمانەکەیان لەگەڵ خۆیاندا بهێنن.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا….
بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان