بابەتی بێناونیشان 4566
ئاگاداریی/ تەندەر بەشی گرێبەستە گشتییەکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان ئاگادارى ئه‌و كۆمپانیایانە‌ ده‌كاته‌وه‌ کە لە بواری دابینکردنی ئامێری پزیشکیی کاردەکەن، ته‌نده‌ری ئاماده‌ی به‌مشێوەیەی لایخواره‌وه‌ هەیە: ته‌نده‌ری (دابینكردنی ئامێری پزیشکیی بۆ جاری یەکەم بۆ نەخۆشخانەی فێرکاریی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار). ١. وه‌رگرتنى ته‌نده‌ر ڕۆژى چوارشەمە‌ رێکە‌وتی ٢/ ٩/ ٢٠٢٦ تا ڕۆژى چوارشەمە ڕێکەوتی ٩/ ٩/ ٢٠٢٦ ده‌بێت. ٢. كۆتا کات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ته‌نده‌ر ڕۆژى چوارشەمە ڕێکەوتی ٩/ ٩/ ٢٠٢٦ كاتژمێر (١٠:٤٥)ى سه‌رله‌به‌یانى ده‌بێت. ٣. كردنه‌وه‌ و ئاشكراكردنى ته‌نده‌ر ڕۆژى چوارشەمە ڕێکەوتی ٩/ ٩/ ٢٠٢٦ کاتژمێر (١١)ى سه‌رله‌به‌یانى ده‌بێت. ٤. ئەگەر هەر کۆمپانیایەکی بەشدار کەموکورتیی لە پەڕاوەکانیدا هەبێت، لەکاتی کردنەوەی تەندەردا بێبەش دەکرێت لە پرۆسەکە. تێبینى: بۆ وه‌رگرتنى ته‌نده‌ر پێویسته نوسراوى سەرپشککردن (تخویل) بۆ نوێنه‌رى كۆمپانیا و فه‌رمانى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ تۆماركردنى كۆمپانیا، ‌ بهێنرێت.
بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان