نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ـی ئەیلوول، بەڕێز مامۆستا محەممەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان، لەگەڵ لێپرسراوی سەرجەم بەشەکانی نێو دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردە کۆبووەوە.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی، تیشکی خستە سەر دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن و ئامادەکارییەکانی پەروەردەی گەرمیان بۆ پێشوازی لە ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧.
دواتر باسی لە ڕێکخستنەوەی دەوامی رۆژانەی فەرمانبەران کرد و داوای لێکردن ئێستا کە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە، گڕوتینێکی زیاتر بە خۆیان بدەن بۆ ئەوەی کارەکان بەوپەڕی باشییەوە بەڕێوەبچن و مامەڵەی هەموو ئەو کەسانەش کە رۆژانە سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی دەکەن رانەوەستێ و بەزوویی رایی بکرێت.
جگە لەوانەش بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی، ئاماژەی بە چەند خاڵێکی تری پەیوەست بە دەوامی رۆژانەی فەرمانبەرانی دیوانی پەروەردە کرد.
پاشان بەڕێزان لێپرسراوی بەشەکان سەرنج و تێبینییەکانی خۆیانیان خستەڕوو.
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان
بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان





