بابەتی بێناونیشان 4635

لە هەولێر خولی بنەما سەرەکییەکانی یاسای وەرزشی کۆتاییهات

بە بەشداریی نوێنەرانی یانەکانی گەرمیان ، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش خولێکی تایبەتی لەژێر ناونیشانی «بنەما سەرەکییەکانی یاسای وەرزشی» لە شاری هەولێر، بۆ یانەکانی هەرێمی کوردستان رێکخست

خولەکەش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو وانەکانی لەلایەن د. ساڵح نەجم ئەلمالیکی، پسپۆڕی یاسا وەرزشییە نێودەوڵەتییەکان، پێشکەش کران.

لە سنووری گەرمیان، بەرێز ( ئەحمەد ڤادر ) جێگری بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی وەرزشی گەرمیان و شاندێکی یانە وەرزشییەکان بەشدارییان تێدا کرد کە پێکهاتبوون لە نوێنەرانی یانەکانی (یانەی شێروانە و یانەی کفری )
لەکۆتایشدا بڕوانامەی خولەکەیان پێ بەخشرا.





‎بەریوەبەرایەتی وەرزشی گەرمیان