بابەتی بێناونیشان 4642

ئەمڕۆ چوار شەممە ٩ی ئەیلولی ٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی بەڕێز مامۆستا محەمەد ئەحمەد ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان و مامۆستا ناسیار حسین بەڕێوەبەری ڕاهێنان و پەرەپێدانی پەروەردەیی لە هۆڵی كۆبونەوەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان خولی بەڕێوەبەرانی باخچەكانی منداڵان دەستی پێكرد ،لە ووتەیەك دا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی ئاماژەی بەوەدا كە باخچەكان بناغەی دروستكردنی كەسایەتی منداڵن و دەروازەیەكی گرنگن تاوەكو منداڵان بە پەروەردەیەكی باشەوە بەرەو قوتابخانە ئامادە بكرێن،لەبەر ئەوە هەمیشە بە گرنگیەوە تەماشای باخچەكانی منداڵان دەكەین و هاوكاریان دەبین، شایەنی باسە خولەكە تایبەتە بە پرۆگرامی نوێ ی باخچەكانی منداڵان كە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت و بەشێك لە سەرپەرشتیارانی پەروەردەییش بەشداردەبن.





بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان