بابەتی بێناونیشان 4645

پەیامی پیرۆزبایی ئیدارەی گەرمیان بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەی وەرزشی کەلار بۆ خولی پلەیەکی کوردستان

​بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەی وەرزشی کەلار بۆ خولی پلەیەکی یانەکانی کوردستان، بەناوی ئیدارەی گەرمیانەوە جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی دەستەی کارگێڕی و راهێنەر و یاریزانان و هاندەرانی یانەکە دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازین.

سەرکەوتنی یانەی وەرزشی کەلار بۆ خولی پلەیەکی کوردستان دەستکەوتێکی گرنگی وەرزشییە بۆ کەلار و گەرمیان و رۆڵێکی بەرچاوی دەبێت لە گەشەپێدان و زیاتر بەرەوپێشچوونی بواری وەرزش لە سنورەکەدا، دەخوازین یانەی وەرزشی کەلار و سەرجەم یانەکانی تری سنوری ئیدارەی گەرمیان لە خولەکانی کوردستاندا سەرکەوتنی زیاتر بەدەستبهێنن و ئێمەش لە ئیدارەی گەرمیان وەک هەمیشە پاڵپشت و هاوکاری سەرجەم وەرزشکاران و تیپ و یانەکان دەبین.

جارێکی تر پیرۆز بێت سەرکەوتنی یانەی وەرزشی کەلار بۆ خولی پلەیەکی کوردستان.

جەلال شێخ نوری
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان

ئیدارەی گەرمیان