کۆبونەوەی بۆردی وەبەرهێنانی ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدرا
ئەمڕۆ (٩ی ئەیلولی ٢٠٢٦) بەسەرپەرشتی بەڕێز جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و سەرۆکی بۆردی وەبەرهێنان لە گەرمیان و بە ئامادەبوونی ئەندامانی بۆرد، کۆبوونەوەی بۆردی وەبەرهێنان تایبەت بە پرۆژەکانی وەبەرهێنان ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، بەوردی تیشک خرایەسەر کێشە و گرفتی پرۆژەکانی وەبەرهێنان و بەڕێوەچوونی کارەکانی بواری وەبەرهێنان بەگشتی، دامودەزگا پەیوەندیدارەکان راسپێردران بۆ بەدواداچوون و چارەسەرکردنی ئەو کێشە و گرفتانەی بۆ کەرتی وەبەرهێنان لە سنورەکە دێتە پێش.
هەر لەوبارەوە ئامادەبووونی کۆبوونەوەکە، هەر یەکە و پەیوەست بە کارەکانی بەڕێوەبەراتیەکەی، سەرنج و پێشنیاری خۆی لەسەر پرۆژەکانی وەبەرهێنان خستەڕوو و جەخت کرایەوە، لە بەگەرخستنی هەوڵەکان بۆ چاودێری وردتری پرۆژەکان و برەودان بە کەرتی وەبەرهێنان لە ناوەچەکە.
ئیدارەی گەرمیان





