پرۆژەی ئاوی گوندی بنەکە تەواو دەکرێت.
نوێنەری دانیشتوانی گوندی بنەکەکە لەگەرمیان بەمەبەستی تەواوکردنی پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی گوندەکەیان سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد و داوکارییەکانیان گەیاندە سەرپەرشتیاری ئیداری گەرمیان.
پرۆژەکە پێشتر چووتە بواری جێبەجێکردنەوە و قۆناغی باشی بڕیوە بەلام بە هۆی قەیرانی داراییەوە کارکردن لە پرۆژەکە وەستا، لە ئێستادا و دوای بەدواداچونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پارەی پێویست بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە خەرجکرا ، لە ئایندەیەکی نزیکدا بەتەواوی گرفتی ئاوی خواردنەوەی گوندی بنەکە چارەسەر دەکرێت .
لەکۆبونەوەکەدا سوپاسی ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی کرا کە لەماوەی ڕابردوودا بەشێک لەپێداویستییەکانی پرۆژەکەی دابین کردبوو.
ئیدارەی گەرمیان





