بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی ئەیلول، بەڕێز مامۆستا محەممەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان سەردانی کۆگاکانی دابەشکردنی کتێبی لە هەریەک لە قەزاکانی کەلار و رزگاری کرد و لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە کرد.
لە سەردانەکەیدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە، فەرمانبەرانی کۆگاکان و تەجهیزاتی راسپارد هەموو هەوڵ و توانای خۆیان بەکاربهێنن تا لەم هەفتەیەدا سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن کتێبی نوێیان پێبگات.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد “کتێب بۆ تەواوی خوێندکاران و قوتابییان دابینکراوە بەپێی پێویستی و پێویستیشە پێش دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن هەموو ناوەندەکانی خوێندن کتێبیان وەرگرتبێت و لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندنیشدا پێویستە خوێندکاران کتێبی نوێ وەربگرن”.
هاوکات سوپاسی فەرمانبەرانی کرد و دەستخۆشی لێکردن لە پای ئەو رۆڵ و ماندووبوونەی کە لە پرۆسەکەدا دەیبینن.
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان
بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان





