ئاگاداریی/ تەندەر
بەشی گرێبەستە گشتییەکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان ئاگادارى ئه‌و كۆمپانیایانە ده‌كاته‌وه کە لە بواری دابینکردنی ئامێری پزیشکیی کاردەکەن، ته‌نده‌ری ئاماده‌ی به‌مشێوەیەی لایخواره‌وه هەیە:
ته‌نده‌ری (دابینكردنی ئامێری پزیشکیی بۆ نەخۆشخانەی فێرکاریی گشتی کەلار و بەڕێوبەرایەتی تاقیگەی تەندروستی گشتی گەرمیان).
١. وه‌رگرتنى ته‌نده‌ر ڕۆژى چوارشەمە رێکەوتی ١٦/ ٩/ ٢٠٢٦ تا ڕۆژى چوارشەمە ڕێکەوتی ٢٣/ ٩/ ٢٠٢٦ ده‌بێت.
٢. كۆتا کات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ته‌نده‌ر ڕۆژى چوارشەمە ڕێکەوتی ٢٣/ ٩/ ٢٠٢٦ كاتژمێر (١٠:٤٥)ى سه‌رله‌به‌یانى ده‌بێت.
٣. كردنه‌وه و ئاشكراكردنى ته‌نده‌ر ڕۆژى چوارشەمە ڕێکەوتی ٢٣/ ٩/ ٢٠٢٦ کاتژمێر (١١)ى سه‌رله‌به‌یانى ده‌بێت.
٤. ئەگەر هەر کۆمپانیایەکی بەشدار کەموکورتیی لە پەڕاوەکانیدا هەبێت، لەکاتی کردنەوەی تەندەردا بێبەش دەکرێت لە پرۆسەکە.
تێبینى: بۆ وه‌رگرتنى ته‌نده‌ر پێویسته نوسراوى سەرپشککردن (تخویل) بۆ نوێنه‌رى كۆمپانیا و فه‌رمانى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ تۆماركردنى كۆمپانیا، بهێنرێت.
بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان