بابەتی بێناونیشان 4750
سەردانی کەسوکاری ئەو پەرستارەی لە ئاوی ڕووباری سیرواندا خنکا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ د. محەمەد ئازاد، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، لەسەر ڕووباری سیروان لە کەلار، سەردانی کەسوکاری ئەو گەنجەی کرد کە پێش چوار ڕۆژ لە ڕووبارەکەدا خنکاوە. محەمەد عەبدولڕەحمان، کە پیشەی پەرستار بوو، چوار ڕۆژ پێشتر لەئاوی ڕووباری سیروان لە نزیک قەزای کەلار خنکا، سەرباری گەڕانی بەردەوامی تیمە تایبەتەکان، بەداخەوە تائێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە. بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ کەسوکاری قوربانییەکە، ئامادەیی خۆشیانی بۆ هەموو هاوکارییەک ڕاگەیاند.



بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان