بابەتی بێناونیشان 4794

پاش نۆژەنکردنەوەی لەمەراسیمێکدا بینای قوتابخانە و باخچەیەکی مناڵان رادەستی پەروەردەی کفری کرا

ئەمڕۆ (٢١ ی ئەیلولی ٢٠٢٦) لەقەزای کفری لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قایمقامی کفری پێشوازی لە کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێم کرا و دواتر لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و کۆنسوڵی گشتی تورکیا لەهەرێم و نوێنەری سەرۆکی هەرێم و نوێنەری جێگری سەرۆکی حکومەت و قایمقامی قەزای کفری و بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان و پەروەردەی کفری و سەرۆکی دەزگای روانگە و بەڕێوبەری ژمارەیەک لە فەرمانگەکان و نوێنەری لایەنە سیاسییەکان، بینای هەریەکە لە قوتابخانەی قەرەئۆغڵان و باخچەی مناڵانی خونچە گوڵ لەقەزای کفری، کە لەلایەن دەزگای روانگە بنیاتنانەوە و نۆژەنکردنەوەیان بۆ کراوە رادەستی پەروەردەی کفری کرایەوە.

بینای ئەو قوتابخانە و باخچەیە لە ساڵی ١٩٩٣ دروستکراوە و پێویستی بە نۆژەنکردنەوە بووە و دواتر لەلایەن دەزگای روانگە نۆژەنکراونەتەوە.





ئیدارەی گەرمیان