بابەتی بێناونیشان 4811
ئاگاداریی/ تەندەر بەشی گرێبەستە گشتییەکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان ئاگادارى ئه‌و كۆمپانیایانە‌ ده‌كاته‌وه‌ کە لە بواری دابینکردنی ئامێری پزیشکیی تاقیگەیی کاردەکەن، ته‌نده‌ری ئاماده‌ی به‌مشێوەیەی لایخواره‌وه‌ هەیە: ته‌نده‌ری (دابینكردنی ئامێری پزیشکیی تاقیگەیی بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان). ١. وه‌رگرتنى ته‌نده‌ر ڕۆژى پێنجشەمە‌ رێکە‌وتی ٢٤/ ٩/ ٢٠٢٦ تا ڕۆژى پێنجشەمە ڕێکەوتی ١/ ١٠/ ٢٠٢٦ ده‌بێت. ٢. كۆتا کات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ته‌نده‌ر ڕۆژى پێنجشەمە ڕێکەوتی ١/ ١٠/ ٢٠٢٦ كاتژمێر (١٠:٤٥)ى سه‌رله‌به‌یانى ده‌بێت. ٣. كردنه‌وه‌ و ئاشكراكردنى ته‌نده‌ر ڕۆژى پێنجشەمە ڕێکەوتی ١/ ١٠/ ٢٠٢٦ کاتژمێر (١١)ى سه‌رله‌به‌یانى ده‌بێت. ٤. ئەگەر هەر کۆمپانیایەکی بەشدار کەموکورتیی لە پەڕاوەکانیدا هەبێت، لەکاتی کردنەوەی تەندەردا بێبەش دەکرێت لە پرۆسەکە. تێبینى: بۆ وه‌رگرتنى ته‌نده‌ر پێویسته نوسراوى سەرپشککردن (تخویل) بۆ نوێنه‌رى كۆمپانیا و فه‌رمانى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ تۆماركردنى كۆمپانیا، ‌ بهێنرێت.
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستى گەرمیان