خولێکی دوو رۆژە لە ئیدارەی گەرمیان دەکرێتەوە
ئەمڕۆ( ٢٤ی ئەیلول) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەئامادەبوونی قایمقامی قەزای کەلار و بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان پێشوازیکرد لە بەڕێوەبەری تیمی وەڵامدانەوەی خێرا لە وەزارەتی ناوخۆ و ڕاهێنەر و بەشداربوانی خولی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەیی، کە بە بەشداری ڕاهێنەر و ئەندامانی تیمەکانی وەڵامدانەوەی خێرای مرۆیی لە ئیدارەی گەرمیان و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەڕێوەچوو.
خولەکە بەمەبەستی ڕاهێنانی زیاتری تیمی وەڵامدانەوەی خێرای مرۆی لە ئیدارەی گەرمیان دەستی پێکرد و ماوەی دوو ڕۆژی خایاند، لەڕێکەوتی ( ٢٣ و ٢٤ ی ئەیلول ) لە خولەکەدا ئەندامانی تیمی وەڵامدانەوەی خێرای مرۆیی (R.R.U) لە ئیدارەی گەرمیان، ئاشنا کران بە ئەو ڕێ و شوێنە فریاگوزاریانەی کە پێویستە لە کاتی ڕووداوە نەخوازراوەکانی وەک دروست بوونی (لافاو و ئاگر کەوتنەوە و زەمین لەرزە) بگیرێتەبەر.
خولەکە کە بریتی بووە لە زنجیرەیەک چالاکی کرداری و ڕوونکردنەوەی ڕێکارەکانی فریاگوزاری و بەرزکردنەوەی ئاستی هوشیاری لەنێوان ماڵان لەکاتی کارەساتە سروشتیەکان کە بەشێکە لەبەرنامەکانی ئاژانسی فیدڕاڵی ئەڵمانی بۆهاوکاری تەکنیکی هاوکاری(T.H.W). هاوکات بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی وەڵامدانەوە لەناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لەوەزارەتی ناوخۆ کۆمەڵێک پێداویستی فریاگوزاری سەرەتایی پێشکەش بە تیمی وەڵامدانەوەی خێرای ئیدارەی گەرمیان کرد بە ئامانجی سودبینین لەکاتی رووداو و کارەساتە سروشتییەکاندا.

ئیدارەی گەرمیان