بابەتی بێناونیشان 4891
زیادکردنی ئاشکرا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ئاگاداری گشت هاوڵاتییانی بەڕێز دەکاتەوە، کە زیادکردنێکی ئاشکرا ئەنجام دەدات بە مەبەستی فرۆشتنی کۆمەڵێک ئامێر و پێداویستی پزیشکی لە کارکەوتوو؛ هەر کەسێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەبێت دەتوانێت لە ماوەی ٣٠ (سی) ڕۆژ لە پاش بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییەوە سەردانی دیوانی بەڕێوەبەریایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان/بەشی یاسایی بکات. تێبینی: ١. زیادکردنەکە لە ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٦/١٠/٢٨ کاتژمێر (١٠)ی بەیانی لە بەشی یاسایی بەڕێوە دەچێت. ٢. دەبێت ئەوەی ئارەزوومەندە بڕی (٢,٠٠٠,٠٠٠) دوو ملیۆن دینار وەک بارمتەی یاسایی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت و پێش ڕۆژی زیادکردنەکە لە بەڕێوەبەرایەتیمان دایبنێت. ٣. کرێی بڵاوکردنەوە و ئاگادارکردنەوە دەكەوێتە ئەستۆی کەسەی زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت. ٤. ئەگەر ڕۆژی زیادکردنەکە کەوتە ڕۆژانی پشوو، ئەوکات ڕۆژی دوای پشووه‌كە زیادکردنەکە ئەنجام دەدرێت.







بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان