بازدان بۆ ناوەڕۆک
garmianana
زیادکردنی ئاشکرا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ئاگاداری گشت هاوڵاتیانی بەڕێز دەكاتەوە، كە زیادکردنێکی ئاشکرا ئەنجام دەدات بە مەبەستی فرۆشتنی ٣٦ (سی و شەش) ئۆتۆمبیلی لەکارکەوتووی بەڕێوەبەرایەتیمان. هەرکەسێک ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە دەتوانیت ٣٠ (سی) ڕۆژ لە پاش بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییەوە، سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان/ بەشی یاسایی بکات. تێبینی: ١. زیادکردنەکە لە ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٦/١٠/٢٨ کاتژمێر (١١)ی بەیانی لە بەشی یاسایی بەڕێوەدەچێت. ٢. ئارەزوومەند دەبێت بڕی ١٥,٠٠٠,٠٠٠ (پازدە ملیۆن دینار) وەکو بارمتەی یاسایی لەگەڵ خۆیدا بهێنیت و پێش ڕۆژی زیادکردنەکە لە بەڕێوەبەرایەتیمان دابنیت. ٣. کرێی بڵاوکردنەوە و ئاگاداریی دەكەوێتە نەستوی ئەو کەسەی زیادکردنەکەى بۆ دەردەچێت. ٤. ئەگەر ڕۆژی زیادکردنەکە کەوتە ڕۆژانی پشوو، ئەوکات ڕۆژی دوای پشوو، زیادکردنەکە ئەنجام دەدرێت.
بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان
ئەیلوول 27, 2026