بابەتی بێناونیشان 4935

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ی ئەیلول، بەڕێز مامۆستا محەممەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان بە ئامادەبوونی بەڕێزان نەجوە ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەشی بیناسازی پەروەردەی گەرمیان و ئەیاد عەبدولقادر، لێپرسراوی هۆبەی بیناسازی پەروەردەی کەلار، پێشوازی کرد لە دانیشتووانی گەڕەکی ڕاپەڕین لە قەزای ڕزگاری.

مەبەست لە سەردانەکەش بۆ چارەسەرکردنی گرفتی دەوامی قوتابخانەی (ڕەوەند جەبار فەرمان) بوو، تاوەکو بە هەموو لایەکەوە هەوڵ بدرێت قوتابخانەکە بە شێوەیەکی باش پرۆسەی خوێندنی تێدا جێبەجێ بکرێت و بارگرانی لەسەر دروست نەبێت.

لای خۆیەوە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەشی بیناسازی و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلاری ڕاسپارد بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە زووترین کاتدا چارەسەر بۆ گرفتەکە بدۆزنەوە و لە داهاتووشدا هەنگاوی باشتر بنرێت بۆ خزمەتکردنی خەڵکی قەزای ڕزگاری بەگشتی.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی گەرمیان

بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان