بابەتی بێناونیشان 4971

لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی کەلار، کفری و خانەقین کراوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان دەڵێت
“ئاگاداری سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی (حکومی و ناحکومی) لە سنووری پەروەردەکانتان بکەنەوە کە پێویستە سەرجەم مامۆستایان کتێبی پڕۆگرامەکانی وەزارەتی پەروەردە لە خوێندنی وانەکانیاندا بەکار بهێنن بەهیچ شێوەیەک (مەلزەمە) بەکار نەهێنن بۆ ئەم مەبەستە پێویستە ئەم خاڵانەی لای خوارەوە جێ بەجێ بکەن .

١ – پێویستە بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن چاودێربن بەسەر پڕۆسەکەوە و ئەوان بەرپرسیار دەبن لە هەر کەمتەرخەمی و چاوپۆشیکردنێک لەو مامۆستایانەی کە (مەلزەمە) بەکاردەهێنن لە ناو پۆلدا.

٢ – بە هەموو شێوەیەک ناچارکردنی خوێندکاران بۆ بەکارهێنانی (مەلزەمە) قەدەغەیە و پێچەوانەی یاسای بەرزەفتی فەرمانبەرانە لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا و سەرپێچیکار تووشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێت.

٣ – لە کاتی سەردانیکردنی لیژنەکانمان یا نوێنەرمان، کاری کارگێڕی و یاسایی دەگرینەبەر و هەرکەس کەمتەرخەم بووبێت سزا دەدرێت.

٤ – بەڕێوەبەری خوێندنگاکان پێویستە سەرجەم مامۆستایان ئاگادار بکەنەوە بۆ ئەم مەبەستە.

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی گەرمیان

بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان