پەیامی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال
لە یادی ٩ ساڵەی ژیانئاوایی کردنی رابەر و سەرکردەمان (سەرۆک مام جەلال) سەری رێز و وەفاداری بۆ رۆحی پاکی دادەنوێنین و هەوڵ و ماندووبوون و خەباتی زیاتر لە نیو سەدەی لەپێناو کورد و کوردستان بەرز و پیرۆز دەنرخێنین، هەڤاڵ مام جەلال سەرکەردەیەکی کارێزمی و سیاسەتمەدارێکی گەورەی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بوو، کە جێگە و پێگەیەکی گەورە و بەهێزی هەبووە هەر بۆیە کۆچی دوایی ئەم رابەرە مەزنەمان خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ ناوچەکە بەگشتی و گەلی کورد بەتایبەتی.
سەرۆک مام جەلال هەموو تەمەنی خۆی لەپێناو و بەدیهێنانی خەونی لەمێژینەی گەلی بۆ ئازادی و سەروەری بەسەربرد و خەباتی گەورەی کرد لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتی و پێکەوەژیانی سیاسی و یەکخستنی نێوماڵی کرد، هەر ئەوەش وایکرد گەلی کورد دەستکەوتی گەورەی مێژووی بەدەستبهێبێت، لەساڵرۆژی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال، هیواخوازین هەموولایەک سیاسەت و رێبازەکەی کە یەکڕیزی و پێکەوەیی نیشتمانی بوو، بکەن بە هەوێنی سیاسەتی گەلی کورد لەپێناو بەدیهاتنی یەکڕیزی و بەرگریکردن لە شوناس و مافەکانمان و پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە بەخەباتی مام بەدەستهاتوون.
جارێکی تر لە ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال، سەری رێز و وەفاداری بۆ رۆحی بەرزە فڕی دادەنوێنین و رەوانی شاد و ئارام بێت.
جەلال شێخ نوری
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان
٢٠٢٦/١٠/٣

ئیدارەی گەرمیان