بابەتی بێناونیشان 4989

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان چاودێری کارەکانی قوتابخانەی لانە سیتی دەکات

دوای ئەوەی لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان و بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی کەلار و دانیشتووانی گەڕەکی لانە سیتی، بەڕێز وەزیری پەروەردەی هەرێم بڕیاریدا کە قوتابخانەیەک بە شێوەی کابینات لەسەر ئەرکی وەزارەتی پەروەردە بۆ گەڕەکەکە دروست بکات،
لە ئێستادا کاری پڕکردنەوە، رێککردنەوە، کوتانەوە و کۆنکرێتکردن بۆ قوتابخانەکە دەکرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆش بەڕێز مامۆستا محەممەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان سەردانی گەڕەکەکەی کرد و لە نزیکەوە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی قوتابخانەکەی کۆڵییەوە.

بڕیاریشە لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا قوتابخانەکە تەواو بکرێت و بخرێتە خزمەتی منداڵانی گەڕەکەکەوە.

جێی ئاماژەپێکردنە دروستکردنی قوتابخانەکە بەشێوەی کابینات لەسەر بڕیاری بەڕێز د.ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم جێبەجێ دەکرێت کە وەکو چارەسەرێکی پێویستی هەنوکەیی دەستوبردی تێدا کراوە.

هەروەها لە داهاتووشدا بە پاڵپشتی نوسینگەی بەڕێز قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئیدارەی گەرمیان و وەبەرهێنانی گەرمیان، کار دەکرێت بۆ ئەوەی پڕۆژەی قوتابخانەکە لە رێگەی کۆمپانیای جێبەجێكارەوە ئەنجام بدرێت.

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان

بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان