بابەتی بێناونیشان 5006

#پەیامی_پیرۆزبایی

بەبۆنەی ڕۆژی مامۆستایانی جیهان 5ـی ئۆکتۆبەر و ڕۆژی مامۆستایانی کوردستان 6ـی ئۆکتۆبەر، پیرۆزبایی لە هەموو مامۆستایانی خۆشەویستی کوردستان بەگشتی و مامۆستایانی سنوری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەدەی گەرمیان بەتایبەت دەکەین.

ئەوەی پێویستە و دەبێت ئاماژەی پێ بکەین ئەوەیە کە مامۆستایانی ئازیزی کوردستان لە ماوەی چەند ساڵی ڕابروودا سەرەڕای هەموو قەیران و ئاستەنگەکان، هاوشان لەگەڵ دەربڕینی ناڕەزایەتییەکانیان بە شێوەیەکی مەدەنیانە، نەیانهێشت پرۆسەی پەروەردە و خوێندن لە هەرێم پەکی بکەوێت، بۆیە ئەو کارەیان هێندە گەورە و پیرۆزە کە وشە و دەستەواژە ناتوانن پڕ بە پێستی خۆی ستایشی بکەن، لەبەر ئەوەش لە ناخی دڵەوە سوپاس و پێزانینمان هەیە بۆیان و هیوای لەشساغی و ئارامی و ئاسوودەییان بۆ دەخوازین.

هیوادارین ئەم ڕۆژە پیرۆزە ببێتە سەرەتای کۆتاییهاتنی هەموو ئەو ئاستەنگییانەی کە چەند ساڵێکە ناوبەناو بەرۆکی هەرێمی کوردستان بەگشتی و پرۆسەی پەروەردە و خوێندن بەتایبەت دەگرێت.

مامۆستا محەممەد ئەحمەد ئیبراهیم
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان

بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان