بازدان بۆ ناوەڕۆک
garmianana
تەندروستی گەرمیان و ئاسایشی گەرمیان جەخت لە پتەوکردنی ڕێکارە یاساییەکان دەکەنەوە لەمیانەی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان و بەڕێوبەری ئاسایشی گەرمیان، جەختیان لە پتەوکردنی ڕێکارە یاساییەکان کردەوە لەبواری چاودێریی بازاڕ و دەرمان و هەروەها خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی لە گرتوخانەکاندا. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ د. محەمەد ئازاد- بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، بەیاوەری شاندێکی دیوانی بەڕێوبەرایەتییەکە، سەردانی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانی کرد و لەگەڵ عەمید وەلید عومەر- بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان کۆبوویەوە. لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پتەوکردنی ڕێکارەکانی چاودێریی بازاڕ و نۆرینگە و سەنتەر و دەرمانخانەکانی کەرتی تایبەت کرا کە هەردوولا لەچوارچێوەی لیژنەکانی قایمقامیەتی قەزاکاندا بەشدارن. جەختکرایەوە کە ڕێکارەکان بەردەوام بن بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان و ڕێگە بەهیچ سەرپێچی و پێشێلکارییەک نەدرێت. لەتەوەرێکی تردا، باس لە پرۆسەی کۆنترۆڵکردنی دەرمان کرا لە دەروازەکان، لەوبارەوە تەندروستی ئامادەیی دەربڕی بۆ دابینکردنی ستافی پێویست بۆ چاودێریی. پرسی چاودێریی ڕاگیراوان لە گرتوخانەی ئاسایشی گەرمیان، یەکێکی تر بوو لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە. لەوبارەوە بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان جەختیکردەوە کە ئامادەن بۆ برەودانی زیاتر بەو بنکە تەندروستییەی کە لە گرتوخانەکەدا هەیە و هێنانی پزیشکی پسپۆڕ بۆ بنکەکە بەپێی پێویست. لایخۆشییەوە بەڕێوبەری ئاسایشی گەرمیان، جەختی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا و هاوکاری زیاتری لەنێوانیاندا کردەوە بۆ برەودان بە خزمەتگوزارییەکان و پاراستنی تەندروستی و ژیانی هاوڵاتیان.
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستى گەرمیان
تشرینی یەکەم 6, 2026