بابەتی بێناونیشان 5092

سەردانی لیژنەی فێرگەکانی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی گەرمیان بۆ فێرگە وەرزشییەکان لە شاری کەلار
لە ڕۆژی ٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦، لیژنەی فێرگەکانی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی گەرمیان، لە چوارچێوەی بەردەوامیی کار و چالاکییەکانی، سەردانی چەند فێرگەیەکی وەرزشی لە شاری کەلار کرد.
ئامانج لەم سەردانە، هەڵسەنگاندنی ئاستی کار و چالاکییەکانی فێرگەکان، دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان و هەروەها دابینکردنی ڕێنمایی و تێبینییە پێویستەکان بوو، بە مەبەستی باشترکردنی ئاستی کار و پەرەپێدانی تواناکانی فێرخوازان.
بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی گەرمیان، لە ڕێگەی ئەم سەردان و چاودێرییانەوە، هەوڵ دەدات ئاستی فێرگە وەرزشییەکان بەرز بکاتەوە و ژینگەیەکی گونجاوتر بۆ پەرەپێدانی وەرزش و دەرخستنی بەهرە نوێیەکان دابین بکات.
بەردەوامین لە پشتیوانی و پەرەپێدانی وەرزش لە گەرمیان. ⚽🏆





‎بەریوەبەرایەتی وەرزشی گەرمیان