٣ فەرمانبەری تەندروستی گەرمیان بڕوانامەی باڵا بەدەست دەهێنن
لەماوەی مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا، ٣ فەرمانبەری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، بڕوانامەی باڵایان لە بواری پسپۆڕییە تەندروستییەکان بەدەستهێناوە.
فەرمانبەرەکانیش پێکهاتوون لە: فەرەیدون ئیسماعیل- کە بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری نەخۆشییە دەروونییەکان بەدەستهێنا، لەگەڵ تاڤگە کەریم- کە بڕوانامەی ماستەری لە بواری پەرستاریی و ڕزگار لەتیف- کە بڕوانامەی ماستەری لە بواری پەرستاریی بەدەستهێناوە.
بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان