بازدان بۆ ناوەڕۆک
garmianana
دەرمانی سەرجەم گرێبەستەکانی دەرمان گەیشتنە کۆگای دەرمانی گەرمیان ئەو دەرمانانەی کە گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیاکاندا بۆ کراوە، سەرجەمیان گەیشتنە کۆگای دەرمانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان و لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دابەش دەکرێت بەسەر ناوەندە تەندروستییەکاندا. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، د. محەمەد ئازاد- بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، هاوڕێ لەگەڵ شاندێکی دیوانی بەڕێوبەرایەتییەکە، سەردانی کۆگای دەرمانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیانی کرد. لە سەردانەکەدا لە نزیکەوە بەدواداچوونی کرد بۆ ئەو دەرمانانەی کە لە چوارچێوەی گرێبەستی نوێدا لەلایەن کۆمپانیاکانەوە گەیەنراونەتە کۆگای دەرمان. لایخۆیەوە، عومەر محەمەد کەریم- بەڕێوبەری کۆگای دەرمان و پێداویستی پزیشکی تەندروستی گەرمیان ئەوەی ڕاگەیاند کە سەرجەم ئەو ئایتمانەی لە گرێبەستەکاندا هەن گەیشتوونەتە کۆگا. ڕوونیشیکردەوە: دوای جەرد و ڕێکارە ئیدارییەکان، لەم ڕۆژانەدا دابەش دەکرێن بەسەر ناوەندە تەندروستییەکاندا و دەخرێنە خزمەت هاوڵاتییانەوە.
بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان
تشرینی یەکەم 11, 2026