بابەتی بێناونیشان 5118

🔷سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی گەرمیان کۆبووەوە

🔷هەوڵەکان بەگەڕدەخرێت بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی گەرمیان

ئەمڕۆ (١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان کۆبووەوە بە مەبەستی بەگەڕخستنی هەوڵەکان بۆ داینکردنی پێداویستیەکانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی گەرمیان.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە هەریەکە لە جێگری سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و راگری کۆلێژی پزیشکی زانکۆکە بەشداربوو، د.ئاراس فەریق سەرۆکی زانکۆی گەرمیان تیشکی خستەسەر کۆلێژی پزیشکی زانکۆی گەرمیان و هەوڵەکانیان بۆ پشتیوانی کۆلێژەکە و دابینکردنی ستاف و پێداویستیەکانیان، ئەوەشی خستەڕوو، کۆلێژی پزیشکی یەکێکە لە کۆلێژە هەر گرنگەکانی زانکۆی گەرمیان و پێویستی بە هەماهەنگی ئیدارەی گەرمیان و تەندروستی گەرمیان و دامودەزگا پەیوەندیدارەکانە بۆ ئەوەی بتوانن زیاتر پەرە بەنکۆلێژەکە بدەن و ستاف و پێداویستیەکانی دابین بکەنن.

لای خۆیەوە بەڕێز جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، ئەوەی خستەڕوو، ئیدارەی گەرمیان بە گرنگییەوە لە کۆلێژی پزیشکی گەرمیان دەڕوانێت و هاوکار و پشتیوان دەبێت بۆ دابینکردنی پێداویستەکانی، بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راسپارد لەگەڵ زانکۆی گەرمیان هەماهەنگ بێت بۆ دابینکردنی ستاف و پێداویستیەکانی بە ئامانجی سەرکەوتنی کۆلێژەکە لە پرۆسەی خۆێندن و خزمەتکردنی بە ناوچەکە.

هەر لەکۆبوونەوەکەدا، د.محمد ئازاد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان باسی لە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان تەندروستی گەرمیان و کۆلێژی پزیشکی کردەوە و ئەوەی خستەڕوو، تەندروستی گەرمیان هاوکار و پشتیوان دەبێت بۆ کۆلێژی پزیشکی زانکۆی گەرمیان و هەوڵی تەواو دەدات میلاکی پێویست بۆدابین بکات.





ئیدارەی گەرمیان