سەرۆک و ستافی یانەی وەرزشی جەلەولا سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد
ئەمڕۆ (١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەئامادبوونی بەڕێوەبەری وەرزشی گەرمیان، پێشوازی کرد لە سەرۆک و دەستەی کارگێری نادی جەلەولا کە بە بۆنەی وەرگرتنی مۆڵەتی یانەکەیانەوە سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کردبوو.
لەو دیدارەدا، بەڕێز جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێرۆزبایی لە سەروک و ستافی یانەکە کرد بەبۆنەی وەرگرتنی مۆڵەتەکەیان و هیوای خواست لە داهاتوودا خولی یانەکاندا سەرکەوتن تۆمار بکەن، هاوکات پشتیوانی و هاوکاری ئیدارەی گەرمانی بۆ دووپات کردنەوە.
هەر لە دیدارەکەدا، سەرۆک و ستافی یانەی وەرزشی جەلەولا سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانیان کرد لەبەرامبەر پێشوازی و پشتیوانیکردنی یانەکەیان
ئیدارەی گەرمیان





