بابەتی بێناونیشان 5132

ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، بەڕێز مامۆستا محەممەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان بە ئامادەبوونی بەڕێز مامۆستا ناسیار حسێن، بەڕێوەبەری بەشی ڕاهێنان و پەرەپێدانی پەروەردەیی، لەگەڵ سەرجەم ڕاهێنەرانی سنووری پەروەردەی گەرمیان کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە باسی لە گرنگی ڕۆڵی ڕاهێنەران و پرۆسەی ڕاهێنان کرد کە پێویستە هاوتەریب بێت لەگەڵ پێشکەوتنەکانی جیهان و بەردەوام پشتگیری مامۆستایان و پرۆسەی پەروەردە بکرێت.

جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە ڕاهێنەران پاڵپشتی میتۆد و تەکنەلۆجیای نوێ بن بۆ ئەوەی شێوەیەکی درووست لە قوتابخانەکاندا بەکاربهێنرێن

هەروەها دەستخۆشی لە ڕاهێنەران کرد بۆ بەڕێوەبردنی سەرکەوتووانەی پرۆسەی ڕاهێنان لەم ساڵدا و داوای کرد ئەو کەموکوڕییانەی کە هەبوون بۆ ساڵی داهاتوو چارەسەر بکرێن، بۆ ئەوەی ڕاهێنەران ببنە پاڵپشت و کارئاسانیکار بۆ مامۆستایان لە پرۆسەی فێرکردندا.

لە کۆتاییشدا، مامۆستا ناسیار حسێن دووپاتی کردەوە کە بەشی ڕاهێنان و پەروەردەیی هەمیشە ئامادەیە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی بە شێوەیەکی ڕێکخراو، و بەشێک لە ڕاهێنەران سەرنج و تێبینییەکانی خۆیان خستەڕوو.

پاشان بڕوانامەی بەشداریکردنی خولی TOT پێشکەش بە مامۆستایانی ڕاهێنەر کرا، کە پێشتر بەشدارییان لە خولێکی یەک مانگەدا کردبوو بە هاوکاری ڕێکخراوێکی ئەڵمانی.

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان





بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان