بابەتی بێناونیشان 5145

بەڕێز مامۆستا محەممەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان پێشوازی کرد لە بەڕێوەبەر و لێپرسراوی هۆبەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی خۆپاراستنی گەرمیان.

مەبەست لە سەردانەکە بۆ هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی بوو لە پێناو دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و تەندروست بۆ قوتابیان و خوێندکاران، کە بڕیار وایە هۆبەکانی پتەوكردنی تەندروستی و تەندروستی قوتابخانە لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستن ،ڕۆڵی کارا و چاودێر ببینن، بەتایبەت بەسەر فرۆشگای خوێندنگاکان و ژینگەی ناو قوتابخانەکانەوە.
هەروەها لە ڕێگەی ڕێنماییکارانی پەروەردەییەوە بەردەوام هۆشیاری تەندروستی و دەروونی پێشکەش بە قوتابیان و خوێندکاران بکەن.
ئەم هەماهەنگییەش لە داهاتوودا بەردەوام دەبێت.

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان




بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان