بابەتی بێناونیشان 5150
بەشداریی لە خولێکی راهێنان دەربارەی بە ئەلیکترۆنییکردنی ئامار سێ فەرمانبەری دیوانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، لە شاری سلێمانی بەشدارییان لە ڕاهێنانێکدا کرد لەسەر بەرزکردنەوەی لێهاتوویی تیمەکانی تەندروستی لە مامەڵەکردن لەگەڵ زانیارییە تەندروستی و ئامارییەکان و بە ئەلیکترۆنییکردنی ئاماردا. لە ڕاهێنانەکەدا کە وەزارەتی تەندروستی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و ڕێکخراوی یونسێف ئەنجامی دابوو، بەشداران ئاشناکران بە نوێترین تەکنیکەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ زانیارییە ئامارییەکان و دروستکردنی خشتە و هێڵکاریی کارلێککارانە بۆ دڵنیابوون لە وردی و کارایی ڕاپۆرتکردن.


بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان