بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی تشرینی یەکەم، بەڕێز مامۆستا محەممەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان پێشوازی کرد لە بەڕێز سامان ڕەحیم، سەرۆکی شارەوانی کەلار.
مەبەست لە سەردانەکەش ئەوەبوو کە لەسەر بڕیاری بەڕێزان كاك قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و دکتۆر ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی بکرێت لە نێوان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان و شارەوانی کەلار تاوەکو پێکەوە میکانیزمێکی گونجاو بدۆزرێتەوە بۆ چارەسەرکردنی بەپەلەی ئەو خوێندنگایانەی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار و گەرمیان بە گشتی کە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە و مەترسییان لەسەرە.
بڕیاریشە لە داهاتوویەکی نزیکدا هەنگاوی گرنگ و بەپەلە دەستپێبکرێت بە سەرپەرشتی نوسینگەی تایبەتی بەڕێز قوباد تاڵەبانی و بەڕێز د.ئالان حەمەسەعید.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان
بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان



