سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەشداریکرد لە مەراسیمی پێشوازی لە رووفاتی شەهید رەحیم حسێن سورەمەیری
ئەمڕۆ (١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦) لە مەراسیمێکدا لە مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پێشوازیکرا لە رووفاتی شەهید رەحیم حسێن سورەمەیری
لەمەراسیمەکەدا، بەڕێز جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و مامۆستا عومەر علی لێپرسروای مەڵبەندی گەرمیان و قایمقمامی قەزای کەلار و ژمارەیەکی زۆر لە بەڕێوەبەری دامودەزگاکان و بەرپرسانی حزبی و حکومی چەپکەگوڵی رێز و وەفادارییان لەسەر روفاتی شەهید راحیم دانا و دواتر بەڕێز و گوڵبارانەوە روفاتی شەهید رەحیم رەوانەی شاری خانەقین زێدی خۆی کرایەوە.
شەهید رەحیم حوسێن سورەمەیری، ناسراو بە (ژیار) لە شۆڕشی نوێی گەلەکەمان ساڵی ١٩٨٨ لە قادر کەرەم شەهید بووە و دوای ٣٨ ساڵ روفاتی پیرۆزی هێنرایەوە بۆ خانەقین.
ئیدارەی گەرمیان





