بەڕێز مامۆستا محەممەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان بە هاوڕێیەتی هەریەک لە بەڕێزان مامۆستا عەدالەت لەتیف، بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار، ساڵح محەممەد، بەڕێوەبەری ناحیەی کۆکس، ئەیاد عەبدولقادر، لێپرسراوی هۆبەی بیناسازی پەروەردەی کەلار
سەردانی گوندی شێخ لەنگەری سەروویان کرد و پڕۆژەی درووستکردنی قوتابخانەیەکی نۆ پۆلییان لە گوندەکە بەسەرکردەوە.
لە سەردانەکەدا لە نزیکەوە بەدواداچوونیان بۆ بینای قوتابخانەی نۆ پۆلی گوندەکە کرد کە لە قۆناغی کۆتاییدایە و بڕیار وایە تا کۆتایی مانگی ١٠ کارەکانی تەواو بکرێت و ڕادەست بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان و پاشان بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کەلار بکرێت، بۆ ئەوەی بۆ ئەمساڵی خوێندن بخرێتە خزمەتی خوێندکارانەوە.
هەر لە سەردانەکەدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی، دەستخۆشی لە ئەندازیاری جێبەجێکار و لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە کرد و داوای لێکردن ئەو بەشە کەمەی کە ماوە، بە زووترین کات تەواوی بکەن و هەموو کارەکان بە کوالێتییەکی زۆر بەرز جێبەجێ بکرێت.
دواتریش سەردانی قوتابخانەی بنەڕەتی شێخ لەنگەری سەروو-یان کرد بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی دەوام و پێداویستییەکانی قوتابخانەکە، و دەستخۆشیان لە ستافی کارگێڕی و مامۆستایانی قوتابخانەکە کرد.
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان
بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان





